هەرێم نیوز
له چاوپێکەوتنێکی نوێیدا بارزانى لەگەڵ كه‌ناڵى (الشمس) ڕایدەگەیەنێت، بە مەزڵووم عەبدیم وت بێ هیوا نەبێت، هەوڵ بدات بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا چارەسەر بکات و خۆیشی لە هەژموونی دەرەکی بپارێزێت.
بارزانی له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "شه‌مس"، ڕایگه‌یاند، دژی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی "كه‌مینه‌كان" به‌ڵكوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كوردستانی كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون له بری به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه، زاراوه‌ی "پێكهاته‌كان" به‌كار بهێنرێت.
له باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش گوتی: بارودۆخه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه پێویستی به دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه هه‌بوو و به‌وپه‌ڕی گه‌رمییه‌وه پێشوازیم لێ كرد و له به‌رانبه‌ریشدا عه‌بدی ورده‌كاری دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعی بۆ باس كردووم، كه له یه‌ك كاتدا خاڵی هاوبه‌ش و ناكۆك له نێوان عه‌بدی و شه‌رعدا هه‌بووه.
بارزانی ده‌ڵێت: ئامۆژگاری عه‌بدی كردووه كه هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بێت، به‌ڵكوو په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ و ده‌ستبه‌رداری هه‌ر جۆره كاریگه‌ری و هه‌ژموونێكی ده‌ره‌كی ببێت و هه‌نگاو بنێت به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی گوتاری كوردی له سووریا. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی كه ئایینده‌ی سووریا به گشتی ڕوون نییه.
بارزانی سه‌باره‌ت به بارودۆخ و پێشهاته نوێیه‌كانی سووریا وتی، ئاماژه‌كانی كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ركه‌وتبوون، به‌ڵام به‌م شێوه خێرایه، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڕژێمه‌كه ساڵی 2011 ده‌ڕووخا، به‌ڵام ئه‌و كات ئێران، ڕووسیا و حزبوڵڵای لوبنانی ڕێگه‌یان له كه‌وتنی گرت.
باسی له‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له سوریادا ڕووی دا و ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخا، دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی كه‌وتنی مووسڵ بوو له ساڵی 2014ـدا.
بارزانی باسی لەوەشکرد: "هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە سووریا ببینێت، لە یەکخستنی هەڵوێستەکان و هاندانی کورد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق، هاوکات هاوکاریکردنیان لەوەی سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن، هەوڵیش دەدەین هاوکاریی ئابوورییان پێشکەش بکەین. نەک تەنیا کوردیش بەڵکو هەر مرۆڤێک ستەمی لێبکرێت، گەر پێمان بکرێت بێ دوو دڵی هاوکاری دەکەین".
کەناڵی شمس: ئایا پێشبینیی ئەو سەركەوتنە و ئەو دەنگەت دەكرد؟ ئەمە نوێكردنەوەی وەلائی كورد بوو بۆ بارزانی. بارزانی: لە راستیدا سەركەوتنەكە گەورەتر بوو لە پێشبینییەكەمان.
ئێمە لە سەركەوتن دڵنیا بووین، بەڵام بەو قەبارەیە نا، بۆیە دەمەوێ سوپاسی گەلی كوردستان بكەم بۆ ئەو متمانە سەنگینە.
هەڵبژاردنەكە لەژێر سەرپەرشتیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە بەغدا بەڕێوە چوو، بەپێی زۆر یاسا كە دادگای فیدڕاڵی دەریكرد. لە زۆر باردا ئۆپۆزسیۆن بە زۆر ئامراز هەوڵی دا لە ڕێی بەغدا و دامەزراوەكانی بەغداوە هەوڵی دا كە كاریگەری لەسەر پارتی هەبێت و پارتی بوەستێنێ و شكستی پێ بێنێت، ئەمە ئامانجەكە بوو، بەڵام گەلی كورد هەموو ئەوانەی بێهیوا كرد و هەموو ئەو هەوڵانەی شكست پێهێنا. وێڕای هەموو ئەو پیلانگێڕییانەی كە هەبوون، پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا.
بە كردەیی ئەگەر هەندێك كێشەی هونەری نەبوایە، پارتی زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگی هێنا، لە كاتێكدا زیاتر لە ١٥٠ هەزار دەنگ سووتا. ئەگەر یەك بازنە بوایە، رەنگە كورسییەكانی پارتی لە جیاتی ٣٩ كورسی، زیاتر لە ٤٥ كورسی بوایە. ئەگەر هەڵبژاردن لەسەر ئاستی هەموو عێراق بكرێت و ئەگەر دەنگەكانی كەركووك و مووسڵ بكرێت، پێموایە پارتی زیاتر لە ملیۆنێك دەنگ دەهێنێت و دەبێتە حزبی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق.
بارزانی له‌باره‌ی سیسته‌می فیدراڵییه‌وه گوتی: پێناسه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م سیسته‌مه بریتییه له دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامانه‌كان، ئه‌م سیسته‌مه‌ش سه‌ركه‌وتووترین له‌و وڵاتانه‌ی كه فره‌یین له ڕووی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و ئیتنیكه‌وه، كه ئه‌مه بۆ سووریاش دروسته و هه‌مان ڕووخساره‌كانی فیدراڵیه‌تی هه‌یه و پێكهاته‌ی جۆراوجۆری له خۆ گرتووه.
گوتیشی، هه‌رگیز نابێت ئاڵته‌رناتیڤی فیدراڵی بریتی بێت له سه‌ركوتكردن و چه‌وسانه‌وه و نكوڵیكردنی مافی ئه‌وانی دیكه. سه‌رۆك بارزانی، باسی لەوەش کرد، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌باره‌ی فیدراڵییه‌وه كه پێیان وایه بریتییه له دابه‌شكردنی وڵات بۆ سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی بچووك، كه هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه وایكردووه ڕۆژانه كێشانه به‌سه‌ر یه‌كدییه‌وه كه‌ڵه‌كه بن.