دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

پە*کە*کە دوو پاسەوانی سنووری شەهید کرد

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ بەیانی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای باتیفا هێرشیان کردە سەر خاڵێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور.

سەرچاوەیەک بۆ هەرێم نیوز گوتی، لەو هێرشەدا دوو لە پاسەوانانی سنوور شەهید بوون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کە خۆی خەڵکی دهۆکە.

ئەو دوو پاسەوانەی شەهید بوون؛ شەهید عەلی ڕەمەزان ئیسماعیل خەڵکی قەزای سێمێڵە و شەهید مێهڤان ناجی میر شەرەف هاوڵاتی خەڵکی دهۆکە.

بریندارەکەش ناوی بێوار جەمیل ئیبراهیمە و بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن گواستراوەتەوە و ئێستا باری تەندروستی باشە.

تەرمی هەردوو شەهیدەکە بۆ دهۆک گواستراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP