دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

باخچەی بەردەم ماڵانی هەولێر تێکدەدرێت

هەرێم نیوز
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم ئەو باخچانەی ماڵان كە لە دوای ساڵی 2018 دروست كراون، تێكدەدرێن.

 ئەمڕۆ سێشەمە یەكی تەمووزی، كارزان هادی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، راگەیاند، هەر باخچەیەك لە ساڵی 2018 و دروست كرابێت تێكدەدرێت، چونكە ئەوانە بەسەرپێچی دروست كراون. 

ڕوونیشی كردەوە كە لە ماوەی رابردوودا هەڵمەتێكیان لەوبارەیەوە دەست پێ كرد و ژمارەیەكی زۆر باخچەی بەردەم ماڵانیان تێكداوە، كە شارەوانی و ئەندازەی پاركەكان سەرپەرشتییان كردووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە تا ئێستەیش هەندێك باخچە هەن لەلایەن ماڵانەوە دروست دەكرێن، جیا لەوانەی هەیە باخچە لەناو باخچە دروست كراون، هەندێك حاڵەتیش هەبووە شوێنی باخچەی گشتیی داگیر كراون و تێكدراون. 

ئەو هێمای بۆ ئەوەیش كرد كە شوێنی زۆربەی ئەو باخچانەی دروست كراون، موڵكی گشتییە یان لە نەخشەدا بۆ باخچەی گشتی دانراوە، بۆیە ناكرێ لەلایەن هاووڵاتییانەوە داگیر بكرێن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP