دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان دزیبوو

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە ، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی ڕانیەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ب،ح، م لەدایكبووی 2002 و س، أ، و لەدایكبووی 2000 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP