دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

شەپۆلێکی بەفر و باران چەند پارێزگایەک دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سەدی دادەبەزێت.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند “پێشبینی دەكرێت ڕۆژی یەك شەممە لەسەر دوو شەممە لەنێوان 19 بۆ 20ی ئەم مانگە لە درەنگانی شەو كەشێكی ناسەقامگیر بەشێكی زۆر لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشداوە: “شەپۆلێكی بەفر و بارانی لاواز بۆ مامناوەند لەسەر نەخشە بەدیار كەوتووە و ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات‌، بەهۆی هاتنی بڕێك شێی دیاریكرا و دروستبوونی هەوری مامناوەند لە ناوچه دەشتاییەكانی هەولێر، كەركوك، گەرمیان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەیانگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانی هەولێر، دهۆك، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی گەرمیان بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری، كە لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان داخڵ بەفربارین لەم ناوچانە بە چڕی دەستپێدەكات و لەوانەیە كاریگەریی بارستە هەواساردەكە زیاتر شۆڕبێتەوە بۆ ئەم ناوچانەی كە بەرزییان لەنێوان 800 تا 1000 مەتر كەمترە.”

دەشڵێت: ئەگەری هەیە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەفر ببارێت، ئەگەر شەپۆلەكە بەجێگری بمێنێتەوە و گۆڕانكاری ڕوونەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP