هەرێم نیوز
رۆژی دووشەممە، 13ی1ی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له گهڵ سهرۆكایهتییهكانی عێراق و لایهنه سیاسییهكان كۆبۆوه. لە کۆبوونەوەکانیشدا، سهرۆكی ههرێمی كوردستان جەختی لە دابینکردنی مووچهی مووچهخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی له بهغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: خۆشحاڵ بووم بە دیدار لەگەڵ برا سەركردە و بەرپرسەكان لە بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر پابەندبوونی هەمیشەییمان دەكەینەوە بۆ پشتگیریكردنی عێراقێكی سەقامگیر كە دادپەروەری مسۆگەر بكات و پابەندییەكانی دەوڵەت بەرامبەر بە هەموو پێكهاتەكانی جێبەجێ بكات.
دەشڵێت، جەخت لەسەر خواستمان دەكەینەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی گشتی بەدی بهێنێت و بنچینەیەك دابنێت بۆ داهاتوویەكی پڕ لە گەشەسەندن و سەقامگیری.