دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو تۆمەتبار ویستوویانە لە ڕێگەی یاری تاوڵەوە نیو کیلۆ مادەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات

 هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار ویستوویانە لە ڕێگەی یاری تاوڵەوە نیو کیلۆ ماددەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ ئوسترالیا و بەریتانیا.

 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “ڕۆژی 12-1-2025، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو ( یاری تاوڵە )ئاشکرا بکەن، دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیربکرێت”.

ئاشکراشیکرد: “لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان, لەم چالاکییەدا لە ناو شاری سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری( تلیاک)، ماددەکە لەدەرەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ ووڵاتی ئوسترالیا و دواتر بۆ ووڵاتی بەریتانیا درابوو”.

جەختی لەوەشکردەوە: “لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP