هەرێم نیوز
مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، “کۆبانێ پێویستی بە پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە”.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “ لە کۆبانێ شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و شەڕڤانەکانیان هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تێکدەشکێنن و کۆبانێ لە دۆخێکی دژواردایە و پێویستی بە پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە”.
باسی لەوەشکرد: "ئێمە ئامادەین بۆ دروستکردنی سووریایەکی نامەرکەزی بەشداری پرۆسەی نوێی سووریا بین”.
ئاشکراشیکرد: “لە کاتێکدا کە دەوڵەت و هێزەکانی جیهانی لە بەرامبەر داعش بێدەنگ بوون، شەڕڤانانی ئازادی پێیان گوت بەسە و شەڕێکی مێژووییان کرد”.