هەرێم نیوز
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەكی بارزانی بۆ پەیوەندیكردن بە مەزڵوم عەبدی بۆ كڕیزی كورد.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی (ئێكس) لەبارەی سەردانەكەی نوێنەری بارزانی بۆ لای مەزڵوم عەبدی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەكی بارزانی بۆ پەیوەندیكردن بە فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باكورو باكوری رۆژهەڵاتی سوریاو، پاڵنان بەرەو یەكڕیزی كورد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارە نوێكانی سوریا لە دەستەی تەحریری شام، بەرەوپێشچونێكی ترە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی هاوكاریكردنی سوریا بۆ جوڵەكردن بە نەرمونیانی لە ماوەی راگوزەر بەرەو سەقامگیری و تەبایی.