دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر لە سلێمانی بەرهەم دێت

هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا 441 شوێن سییتمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان له‌ وزه‌ی خۆر داناوه‌ و به‌گشتیش 13 مێگاوات كاره‌بایان بۆ شاره‌كه‌ زیاد كردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "به‌ پێی داتاكانی به‌شی وزه‌ نوێبوه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان، رۆژله‌دوای رۆژ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر  رو له‌ زیادبونه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی له‌به‌شه‌كه‌ تۆماره‌كراوه‌ زیاتر له‌ 13 مێگاوات كاره‌بایه‌".

ئه‌ندازیار شادمان شكری سه‌عید لێپرسراوه‌ به‌شی وزه‌ نوێبوه‌كان له‌ كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، "له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، رۆژ له‌ دوای رۆژ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ وزه‌ی خۆر داده‌نێن رو له‌ زیاد بونه‌، تا ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ سیستمه‌كه‌ی دانانه‌ و لای ئێمه‌ تۆماری كردوه‌ گه‌شتوه‌ته‌ 441 شوێن، كه‌ به‌شێكیان ماڵان و به‌شێكیشی هاوبه‌شی بارزگانی و پیشه‌سازین كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی  زیاتر له‌ 13 مێگاوات كاره‌بان هه‌یه‌".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP