هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و پارت و لایهنهكانی دیكهی عێراقی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم نزیکەی 15 دیداری سیاسی لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان دەبێت.
هەروەها بڕیارە کاتژمێر نۆی بەیانیی ئەمڕۆ، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و دواتریش لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆ ببێتەوە.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆ دەبێتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کرد، کە گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە، بەو پێیەی هاوپەیمانێتییەکە هەموو هێزە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکوومەتی عێراقی لەخۆ گرتووە.