هەرێم نیوز
لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەیەكێك لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارەو ئاڵتونیان لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن ، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا .
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ ، ع ، ع لەدایكبووی 2003 - أ ، ع ، ع لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .