هەرێم نیوز
موشەکێک لەناو زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە گوندی گەزنە لە دەڤەری باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە، شوێنی کەوتنە خوارەوەکەی نزیک ئاوەدانییە و مەترسی تەقینیشی لەسەرە، ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین خەریکی پووچەڵکردنەوەی مووشەکەکەن
چەند رۆژە لە گوندی گەزنەی دەڤەری باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە؛ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەمزووانە موشەکەکە لەناودەبەن چونکە مەترسی دروستکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشداوە : دوای لێکۆڵینەوەکانمان بۆماندەرکەوت، موشەکەکە بالیستیک نییە وەک ئەوەى باس دەکرێت، مووشەکى فڕۆکەیە و ئاراستەکراوە، لەناو زەوییەکى کشتوکاڵى گوندى گەزنەى باڵەکایەتى نزیک لە ئاوەدانى کەوتووەتە خوارەوە، بەپێى نووسینى سەر مووشەکەکەش بێت، پێدەچێت تورکى بێت.
کەوتنەخوارەی ئەم مووشەکە هاوکاتە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێر لەسۆران بیسترا، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان گوێبیستی بوون پیان وابوو بومەرزە بووە، بەڵام هیچ دەزگایەکی تۆمارکردنی بوومه لەرزەزانی پشتڕاستی نەکردوە.