هەرێم نیوز
وته‌بێژی یه‌كێتیی رایگه‌یاند، له عیراقیش كه‌سانێك هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، هەروەها لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە وتی، "كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌رده‌وامیی هه‌یه و تائێستا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا باس له‌دابه‌شكردنی پۆسته حكومییه‌كان نه‌كراوه".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، " له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به بهرپرسیارێتییهكان و شێوه‌و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له‌پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه ".
ئاماژەی بەوەش کردووە، " راسته كات گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی سه‌قامگیر پێكبهێنرێت كه ببێته ئارامی خۆشگوزه‌رانكردنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان". سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وایوت.
باسی لەوەش کردووە،" خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین".
له‌سه‌ر پرسی مووچه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی:" بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له حكومه‌تی عیراق یان هه‌رێم هه‌یه، كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی مووچه، گرنگه بوێری ئه‌وه هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا بنرێت و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان، جا له لیستی مووچه‌خۆراندایه یان له ژماره‌كاندایه، له عیراقیش كه‌سانێك هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌ت، هاوكات كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵێت".