هەرێم نیوز
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هۆشیار زێباری سەردانی بەرەی گەلیان كرد و لەلایەن لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەلەوە پێشوازیان لێكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 1ی 2025، ئومێد سەباح، ئەندامی شاندی دانووستنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بارەگای بەرەی گەلی لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن لاهور شێخ جەنگی پێشوازیان لێکرا.
ئومێد سەباح دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بیرورا لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕکران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری رابردووی پەرلەمانی كوردستان بەرەی گەل (2) كورسی پەرلەمانی كوردستانی بەدەشتهێنا، لەبەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی بەدەستهێنا.