هەرێم نیوز
بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ ڕایگەیاند، شۆفێرێکی ژن ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14-1-2025، موقەدەم بێکەس عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ژنێک لەسەر رێگای زاخۆ بۆ ناو شار کۆنتڕوڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا”.
باسی لەوەشکرد: “ئەو رێگایەی رووداوەکە تیایدا روویداوە، سەرەولێژە و خێرایی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات، بۆیە پێدەچێت ژنەکە نەیتوانیبێت کۆنتڕوڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات”.