هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەکارێکی هاوبەشدا دەستگیرکردنی (سێ) قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ڕادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا لەرۆژانی ٨بۆ١٢ی ٢٠٢٥/١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا،لەشاری سلێمانی و دەوروبەری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای پڕۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە ( ٣ ) ئەندام خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیرکرد، بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا و ووڵاتانی ئەوروپا.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.