هەرێم نیوز
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركی بۆردومانی باڵه‌خانه‌یه‌كیان له ناوه‌ڕاستی قامیشلۆ كردووه و زیانی ماددی پێ گه‌یشتووه.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، تورکیا لەڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ لە دەوروبەری حەسەکە، هاوکات هێرشەکە بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکێکی سووتەمەنی.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه "به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه كه ده‌بنه هۆی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری" هه‌ڵوێستی جیددی وه‌ربگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2025 دا، 29 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر، بە هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە حەوتیان سیڤیل بوون، هاوکات دووانیان ئافرەت و سیانیشیان سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بوون.
بەهۆی هێرشەکانەوە 23 کەس بریندار بوون کە چواریان سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات و 19 کەسی دیکەیان مەدەنی بوون، لەو ژمارەیە دووانیان ڕۆژنامەنووسن.