دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی کاتی پەرلەمان داوای کۆبونەوە دەکات

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كان كۆنه‌بنه‌وه‌ ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی فراكسیۆنه‌كان.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ، محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌ نوسراوێكدا کە ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ تایبه‌ت به‌ بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داوای كردوه‌ بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بكرێت بۆ ته‌واوكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.

بەپێی نوسروەکە، سەرۆکی کاتی پەرلەمان ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ی دیاریكردوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی په‌رله‌مان و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ رێكنه‌خرێت ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یاسایی و هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ كه‌ له‌ داهاتودا ڕوده‌دات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی2ی کانوونی یەکەمی 2024، یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، كه‌ تیایدا سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP