هەرێم نیوز
لە پارێزگای موسەنا حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و روفاتى 155 ئەنفالکراویش دەرهێنرانەوە
دەزگاى شەهیدانى عێراق بڵاویکردەوە لە تەپۆڵکەکانى شێخەى سەر بە پارێزگاى موسەنا روفاتى 155 کەسی ئەنفالکراویان دۆزیوەتەوە کە هەموویان ژن و منداڵی کوردن و لە کاتى پرۆسەى ئەنفالەکانى دژ بەکورد پێکەوە خراونەتە ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە کە دەکەوێتە تەپۆڵکەکانی شێخەن لە دەشتى سەماوە.
لە راگەیەنراوەکەى دەزگاى شەهیدانى عێراقدا هاتووە هەڵکەن و دەرهێنان جیاکردنەوە بۆ روفاتەکانى کراوە و لەم ماوەیەدا رادەستى پزیشکیی دادیان دەکەن بۆ وەرگرتنى سامپڵ لەو روفتانە بە مەبەستى ناسینەوەی کەسەکان، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە حەوت گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە ناوچەکەدا هەن خراونەتە ریزبەندییەوە بۆ ئەوەى کاری هەڵکەندن و دەرهێنان و جیاکردنەوەیان بۆ بکرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، گومان دەکەن جگە لەو حەوت گۆڕە بەکۆمەڵە گۆری دیکەى تێدابێت کە هەموویان دەگەڕینەوە بۆ پرۆسەى ئەنفالەکانى کوردستان لە ساڵی 1988 کە لە لایەن رژێمى پێشوەوە ئەنجام دراوە.