هەرێم نیوز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوئاهەنگیی دوولایەنە دەکەنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو 'ئیمارات' کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە باس لە دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق کراوەتەوە.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان جەختکردنەوە بووە لە درێژەدان بە پەیوەندییە دوو لایەنەکەیان و هاوکات باسیان لە پەرپێدان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان کردووەتەوە لە بوارە جیاوازەکاندا.
هاوکات سەرۆکی حکومەت، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس x خۆشحاڵیی خۆی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات دەربڕیوە.