هەرێم نیوز
ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ كهمێك فڕۆكهكانی توركیا هاوڵاتیانی مهدهنی له بەنداوی تشرین و بەرەی قەرقۆزاک و لادێكانی کۆبانی بۆردومان دەکەن، چوار كهس شههیدبون و 15ی هاوڵاتی دیكهش برینداربون.
ئەمڕۆ شەممە 18ی 1ی 2025، ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە کۆبونەوەی مەدەنیی خەڵکی لە بەنداوی تیشرین کردە ئامانج کە چونەتە پاڵپشتی منداڵەکانیان کە لە بەرامبەر هێرشی بەکرێگیراوان و داگیرکەری تورکیا لە پردی قەرقۆزاک و بەنداوی تیشرین، هەروەها شەهید لە نێو خەڵکی سڤیل ههن كه چوار شههید و 15 بریندارن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، تاوانێکی دیکەی جەنگ لە نێو بێدەنگیی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان و دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتوەکاندا بۆ تۆماری دەوڵەتی تورکیا زیاد کرا، ئەو بێدەنگییە هانی تورکیا دەدات بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر و بهردهوامبون له بەئامانجگرتنی گەلەکەمان.
ئەوەش هاتووە، "جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو تاوانانە تەحەدای گەورەن بۆ هەمو یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها ئامانجێکی ڕاستەوخۆیە بۆ هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە سوریا، هەروەها هەوڵێکە بۆ دروستکردنی بۆشایی بە مەبەست بۆ گەڕانەوەی تیرۆر و توندڕەوی".
ئهوهشخراوهتهڕو، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها ڕای گشتی جیهانی، سوریا و کوردستان پێویستە بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ نیشاندانی بەرپرسیارێتی پێویست و ڕۆژانە کاربکەن بۆ کەمکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو تاوانانە دژ بە گەلەکەمان.