دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ هەڕەشەی سزادانی ڕوسیا دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ڕوسیا كرد كە سزای بەسەردا دەسەپێنێت، ئەگەر سەرۆکەکەی نەیەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا، دەشڵێت، "شی جینپینگ سەرۆکی چینم ئاگادارکردوەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بدات".

دۆناڵد ترەمپ، لەیەكەم ڕۆژی سەرۆكایەتیەكەدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕوسیا نەیەتە سەر مێز بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا، پێدەچێت سزا بەسەر ڕوسیادا بسەپێنم".

جەختیشی کردەوە، "پێویستە یەکێتیی ئەورووپا زیاتر پێشکەشی ئۆکرانیا بکات، بەلام گرنگە هاوسەنگی لە خەرجییەکاندا هەبێت." هەروەها باسی لە ئەگەری ناردنی چەک لەلایەن ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیاش کرد.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا " شی جینپینگ، سەرۆکی چینی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوکار بێت لە چارەکردنی قەیرانی ئۆکرانیا."

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، چەند کاتژمێرێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی لێکرد و ڕایگەیاند، " گفتوگۆ سەبارەت بە ئۆکرانیا و گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام کراوەیە."

ترامپ کە دوێنێ دوهەمین خولی سەرۆکایەتییەكەی دەستپێکرد، بەڵێنیدا لەگەڵ هەردو لایەنی ململانێکە گفتوگۆ بکات و کۆتایی بەو شەڕە بهێنێت کە لە 2ی 2022دا سەریهەڵدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP