دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

دەرکەوت ئەو کەسانەی تۆمەتباری ئاگرەکەی تورکیان بەرپرسی وڵاتەکەن

هەرێم نیوز
بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی تورکیا 11 کەس دەستگیرکران و کە دوانیان بەرپرسی وڵاتەکەن.

 ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 22ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2025 لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی کۆماریی بۆڵو و بە بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە، له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگری‌ هۆتێله‌كه‌ 11 كه‌س ده‌ستگیر كران.

هەریەک لە سێدات گولەنلەر، یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانیی و کێنان جۆشکون، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی بۆڵو بەوەکالەت، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ لەسه‌ر دۆسیەی سووتانی هۆتێلەکەی شارۆچکەی کارتاڵ کایا دەستگیرکران. 

كاتێكی‌ پێشتریش عه‌لی یه‌رلیكایا وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌ به‌رده‌م هۆتێلی گراند كارتال له‌ سه‌نته‌ری كارتالكایا رایگه‌یاند، "له‌ كۆی 52 قوربانی به‌ هاوكاری خێزانه‌كانیان ته‌رمی 45 قوربانی ڕاده‌ستی خێزانه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌".

عه‌لی یه‌رلیكایا ئاشکرایکرد‌: "هاوكات له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ته‌رمه‌كانی دیكه‌ ده‌كرێت".

باسی لەوەشکرد‌: "تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ دیاری نه‌كراوه‌، كاره‌كانی ساردكردنه‌وه‌ و گه‌ڕان و رووپێوی ته‌واو بووه‌".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشووتریش، كه‌مال مه‌میشئۆغڵو وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند كه‌ "نزیكه‌ی كاتژمێر 3:30 به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌، ئاگرێك له‌ نهۆمی چواره‌می‌ هۆتێلی گراند كارتال كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 79 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 51 كه‌سیش برینداربوون".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ 29 بریندار چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رچوون، به‌ڵام تا ئێستا 22 بریندار چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP