دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع پیرۆزبای لە دۆناڵد ترەمپ دەکات

هەرێم نیوز

سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد و رایگه‌یاند، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه‌ چاومان له‌ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌مانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن.

ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، "به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا پیرۆزبایی له‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك 47ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ "به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ گه‌لی ئه‌مریكا به‌ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌خشیوه‌".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ده‌یه‌ی ڕابردو ئازارێكی یه‌كجار زۆری بۆ سوریا هێناوه‌، به‌و پێیه‌ی ململانێكان میلله‌ته‌كه‌مانی وێران كردوه‌ و ناوچه‌كه‌ی ناسه‌قامگیر كردوه‌، متمانه‌مان به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ (تره‌مپ) كه‌ ئاشتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێنێت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌".

ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه‌ چاومان له‌ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاته‌كه‌مانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن، متمانه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیداره‌ی ئه‌مریكا و سوریا ده‌رفه‌ته‌كه‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی هاوبه‌شییه‌ك كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی هه‌ردو وڵات بێت، هیوای دڵسۆزانه‌مان ده‌رده‌بڕین بۆ سه‌ركه‌وتن وه‌ك سه‌رۆك و بۆ گه‌لی ئه‌مریكا به‌ هێز و خۆشگوزه‌رانییه‌كی به‌رده‌وام".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP