دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ژمارەیەک لە بڕیارەکانی ترەمپ جیهانی هەژاند

هەرێم نیوز

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا هەر لە دوای تەواوبوونی رێوڕەسمەکانی دەستبەرکاربوونی لە کۆشکی سپی ژمارەیەک فەرمانی دەرکرد کە یەکەمینیان کشانەوە لە رێککەوتنامەی کەشوهەوای پاریس.

دوێنێ ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، بۆ جاری دووەم بڕیاری کشانەوەی لە رێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریس دا و بە نامەیەکی فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئاگادارکردەوە کە وڵاتەکەی دەیەوێت لەو رێککەوتننامەیە بکشێتەوە کە ساڵی 2015 واژۆ کراوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی دەردانی گازە گەرمکەرەکانە بۆ ناو بەرگەهەوای زەوی، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە خوولی پێشووی سەرۆکایەتییەکیدا لەو رێککەوتنە کشایەوە، دواتر لەسەردەمی جۆ بایدندا ئەمریکا گەڕایەوە نێو رێککەوتنەکە.

یەکێک لە بڕیارەکانی تر، ترەمپ فەرمانی کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی واژۆ کرد، هەروەها بڕیاری لابردنی کوبای لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزم هەڵوەشاندەوە.

لە بارەی تیکتۆکەوە ترەمپ فەرمانی دەرکرد کە رێگەی پێدەدات بۆ ماوەی 75 رۆژ بەردەوامبێت لە کارکردن تاوەکو کڕیارێک کە چینی نەبێت لە ئەمریکا دەدۆزێتەوە.
هەروەها بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سزای سەر کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان لە کەناری خۆرئاوای فەڵەستین کە پێشتر جۆ بایدن بە تۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی بەسەریدا سەپاندبوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و بووە 47ـمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ دووەم جار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP