دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

نوێترین لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسروور بارزانی

 هەرێم نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ مەسروور بارزانی  باسمان لە بابەتەکانی ڕۆژەوە کردووە.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 21-1-2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سازکرد. 
ئەردۆغان باسی لە کار و چالاکییەکانی ماوەی رابردووی کرد و یەکێک لەو بابەتانەی تیشکی خستەسەر، کۆبوونەوەکەی رۆژی 7ـی مانگی بوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە.

سەرۆککۆماری تورکیا گوتی، لە کۆبوونەوەکەی ئەو رۆژەدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسیان لە تەواوی ئەو بابەتانە کردووە لە رۆژەوە بوون. 

هاوکات، هەمان رۆژ، مەسرور بارزانی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس نووسی، لە کۆبوونەوەکەدا "بەهێزکردنی پەیوەندیی دوو لایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریامان تاوتوێ کرد". 

مەسرور بارزانی نووسیبووی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا "جەختمان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP