دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: پێشوازی لە وتەكانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان دەكەین

هەرێم نیوز

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، دۆسیەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و تێکەڵکردنی هێزەکانیان لەگەڵ پەیکەری دەوڵەتی سووریا پێویستی بە میکانیزمێکی باش هەیە کە رێگە بۆ دیدێکی نیشتمانیی گشتگیر خۆش بکات.

مەزڵووم عەبدی لە راگەیێندراوێکدا لە ئێکس بڵاویکردەوە، پێشوازی لە وتەکانی گیێر پیدەرسن، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن "کە ئامانج لێی سەرکەوتنی قۆناغی راگوزەری سیاسیی سووریایە".

ئاماژەی بەوەشداوە،  "ئەو میکانیزمە ببێتە هۆی یەکگرتنەوەی سووریا بە جۆرێک کە رەنگدانەوەی فرەڕەنگی بێت و نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەمووان دەستەبەر بکات"

ئەمەش لە کاتێکدایە گیێر پیدەرسن داوای کردبوو، دەرفەت بدرێتە ئەحمەد شەرع و هەسەدە لەسەر میکانیزمی پێکەوەکارکردنیان رێکبکەون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP