دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ بۆ ئەردۆغان: جۆلانی دەستگیر بکە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوبەشەکانمان (کوردەکان) لە سوریا زیاتر شایستەی حوکمڕانی سوریان لەو ڕێکخراوانەی شەڕمان لەگەڵدا دەکردن، دەشڵێت، داوا لە ئەردۆغان دەکەم ئەبو محەمەد جۆلانیمان رادەست بکات. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، هاوبەشەکانمان لە سوریا زیاتر شایستەی حوکمڕانی سوریان لەو ڕێکخراوانەی شەڕمان لەگەڵدا دەکردن، ئەردۆغانیش دۆستی منە و داوای لێدەکەم "ئەلجولانی" ڕادەستی هەواڵگریمان بکات. 

دەشڵێت، من لە ساڵی 2019 کۆتاییم بە دەوڵەتی ئیسلامی هێنا لە سوریا بەڵام بایدن سوریای ڕادەستی ئەوان کرد.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، لە نوێترین بڕیاریدا حوسیەكانی  یەمەنی نزیک لە ئێرانی خستەوە لیستی تیرۆرەوە و وتی، "بەهۆی لاوازی ئیدارەی بایدنەوەی توانیویانە هێرش بكەنە سەر كەشتیە جەنگییەكانمان". 

ترەمپ لە ساڵی (2021)دا، حوسیەكانی خستە ناو لیستی گروپە تیرۆرستیەكان، بەڵام ئیدارەی بایدن دوای مانگێگ لە دەستبەكاربونی بڕیارەكەی ترەمپی هەڵوەشاندەوە.

كۆشكی سپی لەبارەی بڕیارە تازەكەی ترەمپ رایگەیاند، دەرەنجامی سیاسەتە لاوازەكانی ئیدارەی بایدن، حوسیەكان دەیان جار هێرشیان كردووەتە سەر كەشتیە جەنگیەكانی ئەمریكاو چەندین هێرشیان كردووەتە سەر ژێرخانی مەدەنی لەوڵاتانی هاوبەشی ئەمریكا و، زیاتر لە (100) جار هێرشیان كردووەتە سەر ئەو كەشتیانەی بە (باب مەندەب)دا تێدەپەڕێت.

هەروەها لەبارەی دۆخی ئۆکرانیا، دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 22ـی 1ی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یامێكدا له‌ پلاتفۆرمی "زە تروس" ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ سنوورێك بۆ شه‌ڕ له‌ ئۆكرانیادا بنرێت. گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاتی شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵگیرسا سه‌رۆك بووایه‌، هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا ڕوو بدات.

دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ڕووسیا ده‌ستبه‌جێ ململانێ و شه‌ڕی "گه‌مژانه‌"ـی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕانه‌گرێت، سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت. ڕوونیشی كرده‌وه‌، سزاكان له‌سه‌ر ئاستی باج و پێناسه‌ی گومرگی و بابه‌ت و پرسی دیكه‌دا ده‌بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP