هەرێم نیوز
کارەبای سلێمانی ئاگاداریی ناوچەکانی دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور و سەیدصادق و هەڵەبجە دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ ، سەیدصادق ، پێنجوێن، شارەزوور، دەکەینەوە بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی ١٣٣ کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای وێسگەی باشور- دەربەندیخان ، وێستگەی ئەزمڕ - دەربەندیخان ،هێڵی ١٣٢ کەی ڤی تانجەرۆ - سەیدصادق - پێنجوێن راگیرابوون ۆ کاری چاکسازیی لەئێستادا بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ ، کارەبایان نیە .
ئاماژە بەوەشدەدات لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سليمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن .