هەرێم نیوز
گەنجێک بەچەقۆ کوژرا و پۆلیسیش دوو تۆمەتباری دەستگیرکردووە. رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە زاخۆ روویداوە.
دوێنێ پێنجشەممە كاتژمێر 11:43ی شەو لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ چەند گەنجێك بەهۆی كێشەیەكەوە دەبێتە شەڕیان.
بەهۆیەوە گەنجێك بەناوی (إ. ص. ع) تەمەن 35 ساڵ دانیشتووی زاخۆ، بە چەقۆ بریندار دەكرێت، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانلەدەست دەدات.
پۆلیسی زاخۆ لەبارەی رووداوەكە رایگەیاندووە: هێزەكانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان دوای رووداوەكە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لە ئەنجامی بەدواداچوونەكانیان توانیان دوو لە تۆمەتبارەكان دەستگیر بكەن.
پۆلیس ئەوەشی وتووە، بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان دەست بە لێكۆڵینەوەكان لەسەر رووداوەكە كراوە.