هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕێنماییەکانی خانەنشینی پێشمەرگەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی (10)/یەکەم) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە(9)ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، تەمەنی یاسایی خانەنشینی سەرجەم فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە تەواوکردنی تەمەنی (60) شەست ساڵی و هەر فەرمانبەرێک و بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ تەمەنی (60) شەست ساڵی تەواو کرد، پێویستە دەستبەجێ هەواڵەی خانەنشینی بکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، به پێی فەرمانی وەزاری، کە وەزیری پێشمەرگە واژووی لەسەرکردوە بەژمارە(١٤٧٠) لەڕێکەوتی ٢٠٢٥/١/٢٦ و پاڵپشت بەفەرمانی جەنابی سەرۆک وەزیران ژمارە (١٩١ لە ٢٠٢٥/١/١٥)، لەبەر ڕۆشنایی بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(٢٥٩) پشتبەست بە بریاری دادگای باڵای ئیتیحادی ژمارە(٢١٢ اتحادیة/۲۰۲۲) لە ٢٠٢٢/١١/٢٣ تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ژمارە (٩) ساڵی ٢٠١٤ی هەموارکراو، ئاماژە بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتحادی و هەرێم لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١٠/١٧ تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەرێم.
ئەوەش هاتووە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتبەست بە بریارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکان پەخشکردووە و بە پێی فەرمانەکە ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە کە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای ڕاژە و خانەنشینی سەربازی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٠ خانەنشین دەکرێن.
دەشڵێت، بڕیارەکە پاڵپشتە بە ماددەی(٣٥) لە برگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە(٩) ساڵی ٢٠١٤.
ئەمەی خوارەوەش دەقی فەرمانی وەزاری ژمارە(١٤٧٠) کە خۆی لە هەشت خاڵ دەبینێتەوە:-