هەرێم نیوز
لە سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك لەلایەن درۆنێكی توركیاوە بۆردومان كرا و بەهۆیەوە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە.
دەرو قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئەوان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
هاوکات، مستەفا رەسووڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "رووداوەکە بۆردوومان بووە و لە رێگەی درۆنەوە کراوە.
لای خۆیەوە، شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكە ڕایگەیاند، لە گردجان لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە بەهۆی بۆردومان كردنی لەلایەن درۆنی توركیاوە.
وتیشی،“گەیشتووینەتە شوێنی ڕووداوەكە و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران”.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەوری ناوچەكە گەمارۆ دراوە و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قازای ئاکرێیان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا پیاوێک بە ناوی جەعفەر جەلال لەگەڵ هاوسەرەکەیدا گیانیان لەدەستدا.