دواین هەواڵ

سوید تۆمەتبارانی کوشتنی سه‌لوان مۆمیكا ئازاد دەكات

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

لەم شەوەوە 15کامێرای هەولێر سەرپێچی تۆمار دەکەن

هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ 15 كامێرای تیژڕه‌وی له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌كه‌ونه‌كار.

 سێشه‌ممه‌، 28-1-2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند،‌ ئه‌و كامێرایانه‌ له‌دوای كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌كه‌ونه‌ كار و له‌ رۆژی 7ی‌ شوباتی‌ 2025یش له‌دوای كاتژمێر 12:00ی شه‌و، سه‌رپێچی تۆمار ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ كامێراكانی لێ دانراون:
- چوارڕێیانی ئیسكان
- چوارڕێیانی بز
چوارڕێیانی زیتونه‌
چوارڕێیانی خانزادی سۆران
چوارڕێیانی سێتاقان
چوارڕێیانی رزگاری
چوارڕێیانی نه‌ورۆز
چوارڕێیانی گوڵان (چێشتخانه‌ی باوكی شه‌هاب)
چوارڕێیانی شێخی چۆڵی
چوارڕێیانی جیهان
چوارڕێیانی سه‌ربه‌ستی
چوارڕێیانی مامۆستا سه‌عدوڵڵا
سووڕانه‌وه‌ی 40مه‌تری پێش شیرینیی عه‌شتار
سووڕانه‌وه‌ی 40 مه‌تری پێش مزگه‌وتی جه‌وده‌ت ئه‌سعه‌دی

هاوكات، هاتووچۆی هه‌ولێر جۆری ئه‌و سه‌رپێچییانه‌یشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ تۆماری ده‌كه‌ن: 
1. نه‌وه‌ستان له‌ گلۆپی سووری ترافیك لایت .
2. لێخوڕین به‌ خێرایی زیاتر له‌و خێراییه‌ی كه‌ رێگه‌ی پێدراوه‌ بۆ تێپه‌ڕین له‌ ترافیك لایت له‌و كاته‌ی گڵۆپی ترافیك لایت سه‌وزه.‌
3. زیاتر هاته‌نه‌پێش و تێپه‌ڕاندنی هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ له‌و كاته‌ی گڵۆپی ترافیك لایت سووره‌. 
هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له‌ شۆفێران ده‌كات پابه‌ند بن به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ پێبژاردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP