هەرێم نیوز
ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، پێنج تیرۆریستی داعش لە دەورووبەری سلێمانی دەستگیر کراون.
سێشەممە، 28-1-2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: “لەماوەی ڕۆژانی 19-23- و 26.1.2025 بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیان پێنج تیرۆریستی داعش لە دەورووبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی، (ص ث ع) ،(و ا ر)، (ص س ص) ،(م ع ح) ،(خ ب ع)”.
باسی لەوەشکرد: “سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون و بەمەبەستی خۆحەشاردان روویان لە دەورووبەری سلێمانی کردبوو کە لەماوەی رابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 4ـی تیرۆر راگیراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.