هەرێم نیوز
بڕیاربوو جارێكی دیكە لیژنەی تەكنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری هەولێر كۆببنەوە.
كۆبوونەوەكە بریار بوو كاتژمێر 10ی بهیانی ئهمڕۆ چوارشەممە، 29ی1ی2025، لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەبچێت.
كۆبوونەوەكەی ئهمڕۆ كه بریار بوو بهرێوهبچێت، پێنجەمین كۆبوونەوەی لیژنەی تەكنیكی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
چاوەڕێ دەکرا، لە کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی پارتی و یەکێتی، بەرنامەی کاری هاوبەشی هەردوو حزب بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت ئامادە بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە ڕۆژی 20ی10ی2024 کرا، پارتی 39 کورسی و یەکێتیش 23 کورسی بەدەست هێنا.