هەرێم نیوز
بەرەی کوردستانیی سووریا دژی دانانی ئەحمەد شەرع وەکو سەرۆکی راگوزەری سوریا هاتە دەنگ و رایگەیاند، ڕێوڕەسمی دانانی ئەحمەد شەرع، وەکوو سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا "نایاسایی و نادەستووریی"ە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئامادەبوونی گرووپە چەکدارەکان لە ڕێوڕەسمەکەدا، لەنێویشیاندا (سوڵتان سلێمان شا، فیرقەی حەمزات و ئەحرار شەرقییە) کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان بەرانبەر گەلی کورد لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردوون، کردووە، لە نیگەرانییەکانمان زیاتر دەکات لەوەی، ئەوەی ڕووی دا هەنگاوێک نەبوو بەرەو بنیاتنانی سووریایەکی دیموکراسیی نوێ، بەڵکوو هاوشێوەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی سەربازی و دانانی شەرع وەکوو فەرمانڕەوایەکی سەربازی بوو.
باسی لەوەش کردووە، "گونجاوتر دەبوو کۆنفرانسی گشتگیری دیالۆگی نیشتمانیی سووریا دەست پێ بکات و دواتر ئەنجوومەنێکی حوکمڕانیی ڕاگوزەریی گشتگیر پێک بهێنرێت، پاشان ئەم ئەنجوومەنە سەرۆکێکی کاتیی مەدەنی هەڵبژێرێت، تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنی دیموکراسی لە سەرتاسەری وڵات‌دا بەڕێوە دەچێت."
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، 29-1-2025، عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌كات له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی كۆمار به‌جێده‌هێنێت و نوێنه‌رایه‌تی سووریا ده‌كات له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای سووریا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كانی له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕاسپێردراوه به پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی كاتی یاسادانان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر، هاوكات ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل، حزبی به‌عس و به‌ره‌ی نیشتمانیی پێشكه‌وتووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.