دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان ڕانەگیراوە

هەرێم نیوز 

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت، دەشڵێت، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانمان بەردەوامە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ـی 1ی  2025، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە خێرایی بەڕێوە دەچێت، تا مانگی سێی ئەمساڵ هێزەکانی 70 و 80 لە چوار چێوەی دوو دەڤەر دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و تاکوو ئێستاش شەش فرقە ڕێکخراونەتەوە."

وتیشی، بە گوێرەی نەخشەی هاوپەیمانان تا ساڵی 2026 پێویستە هێزی پێشمەرگە یەک بخرێنەوە، پێشبینی دەکەین لەو وادەیە زووتر پرۆسەکە تەواو بێت.

باسی لەوەش کرد،" تاکوو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە کە هێزی زێرەڤانی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، چونکە کاری ئەوان جیاوازە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆن."

عەبدولخالق بابیری ڕاشیگەیاند، "هاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامە و تا ئێستە هیچ بڕیارێکمان  دەربارەی ڕاگرتنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەدەست نەگەیشتووە."

رۆژی 27ی ئەم مانگەش، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، “ئامانجی وەزارەتی پێشمەرگە بنیاتنانی سووپایەکی نیشتمانی کوردستانییە، کە لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە و بەردەوام و پێداگرین لەسەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP