دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

سەعدی پیرە: بەمزووانە پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز 

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لێژنەی تەكنیكی پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە و ڕەشنووسێك ئامادە دەكەن بۆ شێوازی پێكەوەكاردنی هاوبەشی لایەنە سیاسییەكان.

ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 1ی 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی یەکێتی و دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند،  بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەردوو شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بۆ ئەوەی ڕەشنووسێك ئامادە بکەن بۆ شێوازی پێكەوەكارکردنی هاوبەشی لایەنە سیاسییەكان و هەردوو حزب بە تایبەتی.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و دانانی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو، هەروەها نەهێشتنەوەی هیچ پرسێک بە هەڵواسراوی.

کۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممە، دەبێتە پێنجەمین کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشتریش، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لــە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لێکگەیشتنی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هاتووەتە ئاراوە؛ بەم زووانە هەواڵی خۆش لەم بارەیەوە دەبیستین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP