هەرێم نیوز
مەلا بەختیار ڕایگەیاند، “گفتوگۆكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و شام، تا ئێستا ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ره‌ی نییه”.
چوارشه‌ممه 29-1-2025، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: "رووداوه‌كانی سوریا، هێشتا ره‌هه‌ندی گۆڕانكارییه‌كانی دیار نییه، چونكه هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوریادا نه‌كراوه و گفتوگۆكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و شام، تا ئێستا ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ره‌ی نییه".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئه‌گه‌ری رووداوی چاوه‌ڕوانكراو و چاوه‌ڕواننه‌كراو، له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه".
باسی لەوەشکرد: "گفتوگۆی نێوان ئۆجه‌لان و ده‌مپارتی و ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌نجامێكی سیاسی شیاو، سه‌ره‌نجام په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ندی بكات، ئه‌وا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌بێت".
جەختی لەوەشکردەوە: “كێشه‌كانی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، حزبوڵڵا و لوبنان و ئیسرائیل، ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا و بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، كێشمه‌كێشه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی، "هێشتا كتومت سه‌ره‌نجامیان نازانرێت، به‌ڵكو هیچ دڵنیابونێكیش بۆ چۆنێتی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ش، له‌ئارادا نییه".
دووپاتی کردەوە: "گه‌وره‌ترین كێشه له‌وه‌دایه، هێشتا له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ری دیموكراسی بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نییه".
ئه‌م وته و بۆچوونانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌میانی پێشوازیكردنی له ئه‌ندرۆ بیزلی كونسوڵی به‌ریتانیا و خاتوو ئه‌نجلینا تورنه‌ر به‌رپرسی به‌شی توێژینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا هات.