هەرێم نیوز
ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و شاندی ئەنەکەسە کۆبوونەوە.
وتەبێژی ئەنەکەسە رایگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنەکەسە و هەسەدە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی فەرماندە گشتی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانانی نێودەڵەتی لە رۆژئاوا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی یەکهەڵوێستی و پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەش".
وتەبێژەکەی ئەنەکەسە ئاشکراشیکرد، کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە.
ئەمە دوای ئەوە دێت کە مەزڵوم عەبدی لەگەڵ بارزانی کۆبوونەوە و پێشتریش بارزانی نامەیەکی بۆ عەبدی ناردووە بۆئەوەی هەڵەوێستیان بەرامبەر بە دیمەشق رێکبخەن.
هەر ئەمڕۆش لای خۆشییەوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند" لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دەستەیەکی یەکگرتو بەناوی (رۆژئاوا) تا بچنە دیمەشق و داوای مافەکانیان بکەن، بەڵام سەرەتا دەبێت لەسەر بەرنامەیەکی یەکگرتو رێک بکەون".
ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندیی ئەوان لەگەڵ ئیدارەی نوێ، راستەوخۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرعدایە و هیچ گرژییەکیشیان لەگەڵ دەستەی تەحریر شام نییە و لەگەڵ ئیدارەی نوێشدا تایبەت بە داهاتوی هەسەدە گەیشتونەتە خاڵی هاوبەش بە رێکخستنەوەیان لە هێزێکی سەربازیی یەکگرتودا.