دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ناوی 500 دامەزراوی گرێبەستیی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە،  لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نووسراوی فەرمیی دامەزراندنی 500 فەرمانبەری سنووری پارێزگای هەڵەبجەی بە شێوەی گرێبەست دەرکرد. 

ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی گشتی ته‌واوبونی ڕێكاره‌كانی دامه‌زراندنی 500 كه‌س به‌ شێوه‌ی گرێبه‌ست، بۆ فه‌رمانگه‌كانی سنوری پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 48 كه‌سیان كه‌سوكاری پله‌یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانن و له‌ سیسته‌می خاڵبه‌ندیی گشتی، خاڵی تایبه‌تیان بۆ دیاریكراوه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، دامه‌زراندنی ئه‌و 500 فه‌رمانبه‌ره‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌، له‌پێناو دابینكردنی میلاكی پێویست بۆ داموده‌زگه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ مه‌به‌ستی باشتر ڕاییكردنی كاروباری هاوڵاتییانه‌.

ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌، "48 كه‌س له‌ كۆی ئه‌و 500 فه‌رمانبه‌ره‌ كه‌سوكاری پله‌یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانن و له‌ سیسته‌می خاڵبه‌ندیی گشتی، خاڵی تایبه‌تیان بۆ دیاریكرابو وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی (یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت) ژماره‌ (22)ی ساڵی (2011)ش كراوه‌، به‌ ته‌رخانكردنی ڕێژه‌ی 5% له‌ تێكڕای وه‌زیفه‌كان بۆ توێژی ئاماژه‌پێدراو، به‌ شێوازێك 25 كه‌س له‌ كۆی 500 ده‌رچو خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌تن و به‌ سیسته‌می كۆتا ده‌رچون".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP