دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ڕێباز حەملان لەگەڵ سوودانی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

هەرێم نیوز
ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەوە و هاوکات ڕۆژی هەینی شاندی هەرێم و بەغداش کۆدەبنەوە”.

 سێشەممە، 28-1-2025، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدس ڕایگەیاند: “بەیانی ئەمرۆ سێشەممە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرێز محمد شیاع سودانیم کرد، لە دیداری جەنابیان باسی دۆخی دارایی عێراق و ئاڵەنگارییەکان کرا لەم ساڵدا، دواتر لەسەر بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیامی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و دوا کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمان لەسەر ئەم دۆخە کە 2025/1/11  ئەنجامدرا بە جەنابی راگەیاند”.

دەشڵێت: “پاشان محمد شیاع سودانی بە وردەکاری تەواوی ئەو هەنگاوانەم باسکرد کە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ ، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم رۆژانە بەبەردەوامی چەندین تیم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کاردەکەن بەڵام مووچەی خەڵکی کوردستان زۆر دواکەوتوە و بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم لە دۆخێکی دارایی خراپەو موچە خۆران زۆر پشو درێژ و خۆراگربوون”.

ئەوەشی خستەڕوو: “دواتر بۆ بەرێزیانم رونکردەوە کە داواکاری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا دەبێت وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و یاسای بودجەو بریارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆی بچێتە بواری جێبەجێکردن تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.

لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا جەختی لەوەشکردەوە: “هەمووان چاوەرێی کۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوین لە بەغداد لە نێوان هەردو وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەرێز دکتۆر فؤاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق” .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP