هەرێم نیوز
قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن دانیشتوانی شارۆچکەکە و هەردوو شارەدێی گەرمک و ناڵپارێز ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ پێنجشەممە یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراق دابەش دەکرێت و بەرمیلێکی کە 200 لیترە بە 60 هەزار دەدرێتە هاووڵاتییان.
دەقی ڕاگەیەندراوی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن:
ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی قەزایی پێنجوێن وهەردووناحیەی گەرمک وناڵپارێز دەکەین کە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری(30-1-2025)یەکەم وەجبەی نەوتی سپی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتیانی خۆشەویست دا دابەش دەکرێت.
پێویستە هاوڵاتیانی خۆشەویست ئەم خاڵانە لەبەرچاوبگرن:
1-بە کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی 283) نەوتەکە دەدرێت بەهاوڵاتیان
2-نرخی یەک بەرمیل نەوت بە(60000) شەست هەزار دیناردەدرێت بەهاوڵاتیان بڕی نەوتەکەیش (200)دووسەد لیترە.
3-بەچەند قۆناغێک دابەش دەکرێت.
تێبینی:-
*-داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کەتەنهالەگەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن.
لەگەڕەکی ( بەرکێو) ەوە دەست پێدەکات بەڕیز بەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی تری ناوپێنجوێن و ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.
*-هەرهاوڵاتیەکی بەڕێز کارتی نەوتەکەی نەخوێندرایەوە پێویستە سەردانی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن بکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکەی.