هەرێم نیوز
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، خشتەی دانیشتنی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و وادەی دەنگدانی بە پرۆژە یاسای بودجە دیاریکرد.
بەپێی نووسراوی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی یەک شەممە،2ـی 2ی 2025، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچیت و یەکێک لە بڕگەکانیشی، دەنگدانە بە هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2024-2025.
هەفتەی ڕابردوو بڕیاربوو هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2025 دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام لە پەرلەمان بەهۆی ناکۆکی بەشێک لەلایەنەکان لەسەر برگەی تەرخانکراوی دارایی بۆ تێجووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم، دانیشتنەکەیان بەجێهێشت و بەوهۆیەششەوە دەنگ نەدرا.
هاوکات شەوی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم کوتلە بەشدارەکان لە پەرلەمانی عێڕاق کۆبۆوە و بەپێی زانیارییەکان ڕێککەوتن کراوە بۆ دەنگدان بە هەموواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2025.