دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لە هێرشەکەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی

هەرێم نیوز
لە هێرشەکەی ئەمڕۆی تورکیا سێ هاووڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان برینداربوون کە دووانیان منداڵن.

 ئەمشەو، یەکشەممە، 26-1-2025، خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی ڕایگەیاند، لەسایەی بێدەنگیی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە پەرەسەند و تاوانێکی نوێیدا کە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دوژمنکارانەیەتی بەرامبەر بە ناوچەکە، داگیرکەری تورکیا بە تۆپخانە و چەکی قورس گوندەکانی شاری عەین عیسایان بۆردومان کرد.

باسی لەوەشکرد، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا سێ هاووڵاتی کە دووانیان منداڵنلە گوندی ئەلجەمماس بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە بەردەوامانە دەکەین و بێدەنگی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییە ئیدانە دەکەین، کە پێدەچێت قبوڵکردنی ناڕاستەوخۆی ئەم تاوانانە بێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم کۆمەڵکوژییانەی تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ تێکدانی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراسی بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دێت، پڕۆژەیەک کە بووەتە مۆدێلێکی سەرکەوتوو لەناو ئەو هەلومەرجەی کە سووریا تووشی دەبێت”.ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێشێلکارییەکی دیکەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئەو کەسانەیان کردە ئامانج کە لە لە بەنداوی تشرین بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ماونەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP