دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: کۆبانێ تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو بەڵکو هیوایەک بووە

هەرێم نیوز
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، "کۆبانی تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو بەڵکو هیوایەک بووە بۆ هەموو سوورییەکان".

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-1-2025، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند: "لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەمان لەبیرە کە بە قوربانیدانی قارەمانەکان چ ژن و پیاو بەدەست هات و چرایەکی هیوا بوو بۆ هەموو سوورییەکان”.

دەشڵێت: “کۆبانی تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و هێمای ئازادی و کەرامەت و یەکگرتوویی بوو”.

باسی لەوەشکرد: “ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین”.

ڕوونیشیکردەوە: “ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانیەوە دەستمان پێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP