دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

مانگی سێ و چوار ڕێژەی بارانبارین بەرزدەبێتەوە

هەرێم نیوز
سیروان ساڵح ڕایگەیاند، مانگی 3 لەگەڵ مانگی 4 ڕێژەی بارانبارین زۆرباش بێت.

 سیروان ساڵح، شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەفربارینی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان لە شەپۆلی پێشوو و جێگیربوونی ناوچەیەکی پەستان بەرز، وشکی و بێ بارانی لەناوچەکەمان درێژەی کێشا، ئەم بارودۆخە بۆ ماوەیەکی تر بەردەوامدەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام وەک لە سەرەتای وەرزی بارانباریندا باسمان کرد لەئەنجامی کۆتایدا بڕی بارانی ئەمساڵ لە زۆرناوچە لەپارساڵ زیاتر دەبێت، کێشەکە ئەوەیە لە بەشێکی زۆری گەرمیان هەندێک شەپۆلەکانی مانکی 12 و 1 لاوازبوون و مەودای نێوان شەپۆلەکان زۆربوو.

باسی لەوەشکرد، بۆیە ئەگەر هەیە هەندێک بەروبومی کشتوکاڵی لە ناوەڕاست و باشووری گەرمیان زیانی بەربکەوێت، بەڵام ئەو گەنم و جۆیانەی لە سەرەتای مانگی 11 لە پێش بارانی پەڵە وەشێنران بێ کێشە دەبن.

دەشڵێت، ئەگەر هەیە مانگی دوو رێژەى بارانبارین کەمبێت، بەڵام ئەگەر هەیە بەراورد بە مانگی یەک باشتربێت.

ڕوونیشیکردەوە، مانگی 3 لەگەڵ مانگی 4 ڕێژەی بارانبارین زۆرباش بێت و بەم هۆکارەش ئەگەر زۆرە ڕێژەی بارانەکە بەبەراود لەگەڵ پارساڵ لە زۆر شوێن زیاتربێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP