دواین هەواڵ

عێراق‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سودانی و شا چارلزی سێیەم بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ  شا چارلزی سێیەم، پادشای بەریتانیا كۆبوه‌وه‌ و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هاوکاری دوقۆڵیی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەرهەمهێنەر لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ئابوری و گەشەپێداندا کرا

نوسینگەی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە کۆشکی بەکینگهام لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا لەگەڵ پادشای شانشینی یەکگرتو شا چارلزی سێیەم کۆبوەوە، تاوتوێی هاوکاری دوقۆڵیی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەرهەمهێنەر لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ئابوری و گەشەپێداندا کرا، هەروەها باس لە هاوکاریه‌كان کرا لەبواری بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی هاوکاری کەلتوری.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، سودانی پێزانینی خۆی بۆ ئەو بانگهێشتە فەرمییە دەربڕی کە بۆ سەردانکردنی بریتانیا پێی گەیشت، جەختی لەسەر سوربونی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەش و بەردەوامەکانی هەردوو گەلی عێراق و بریتانیا بەهێز بکات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پادشا چارلز ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان عێراق و بریتانیا کرد، ئەو گرنگییە بەرچاوەی کە حکومەتەکانی هەردو وڵات دەیدەن بە پەرەپێدانی بەرژەوەندی و لێکتێگەیشتنە هاوبەشەکان لە ئاستە جیاجیاکاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP