هەرێم نیوز
پەرلەمانی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاری دا و بۆ ماوەی دوو ساڵ تەمەنی کۆمسیۆنەکەی دريژ کردەوە.
د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تاکو ٦ ی ١ی ٢٠٢٧ بۆ دوو ساڵ دريژ کرایەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 8-1-2025، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، تەمەنی كاری ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەڕۆژی 7-1-2025 بۆ 6-1-2027 درێژكردەوە.